ژنێکی ٢٠ ساڵی کورد پێش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر بکرێت بە خواردنی دەرمان خۆی کوشت

هەنگاو: ژنێکی تەمەن بیست ساڵی خەڵکی ئیلام پێش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە بکرێت، ل.

١٠ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٠:١١

 

هەنگاو: ژنێکی تەمەن بیست ساڵی خەڵکی ئیلام پێش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە بکرێت، لە ڕیگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨ی کوردی / ٢٨ی مەی ٢٠١٨)، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام بە ناوی ”شەیما فەرزی“ دوای ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە مەبستی دەستبەسەر کردنی ماڵی باوکیان گەمارۆ دا، لە ڕێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شیما بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاندووە کە شەیما لە ڕێگا خواردنی. حەبی ”سیا نوور“ هەوڵی خۆکوشتنی داوە و پێش لەوەی بیگەیەنن بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەو بارەوە ڕایگەیاند کە شەیما پێشتر بە تۆمەتی ئەوەی لە کوشتنی مێردەکەی، خەسوو و خەسوری دەستی هەبووە و هاوکاری هیورەکەی کردوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و هێورەکەشی لەسێدارە دراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە کاتێک هێزە ئەمنیەکان مالی باوکی شەیمایان گەمارۆ داوە، باوک و برای ناوبراو چەکیان هەڵگرتووە و شەیماش بۆ ئەوەی کە کێشە بۆ بنەماڵەکەی ساز نەبێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە