ژنێکی ٨٠ ساڵەی کرماشانی بە دەستی کوڕەکەی کوژرا

هەنگاو: ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی کرماشان لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٢٤

 

هەنگاو: ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی کرماشان لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕە خۆجێیەکانی کرماشان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن کوڕەکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

حوسێن بەراری، فەرماندەی گشتیی هێزە ئینتزامییەکانی کرماشان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو ژنە تەمەنی ٨٠ ساڵ بووە و لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کە تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە، کوژراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧١٩ ( ماوەی ٨ مانگ) لانیکەم ٢٢ ژنی کورد بە دەستی خزم و کەس و کاری خۆیان کوژراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە