ژنێکی سەردەشتی بە هۆی هەڵەی پزیشکی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ژنێکی دووگیانی خەڵکی سەردەشت لە کاتی منداڵبوون و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە به هۆی هەڵەی پزیشکی و کە

٦ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١١:٤٠

 

هەنگاو: ژنێکی دووگیانی خەڵکی سەردەشت لە کاتی منداڵبوون و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە به هۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”توران ڕەسووڵزاد“  لە کاتی منداڵبوون لە نەخۆشخانەی ”خومەینی“ ئەو شارە تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کادری پزیشکی ئەو نەخۆسخانەیە نەیانزانیوە کە ئەو ژنە تووشی خوینبەربوون بووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.

دوای حەوتوویەک هەتا ئێستا رۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری سەردەشت لە سەر گیان لە دەست دانی ئەو ژنە لاوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

بنەماڵەی توران ڕەسووڵزادە دوای مردنی ناوبراو سکاڵایان لە سەر کادری پزیشکی ئەم نەخۆشخانەیە تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان وەر نەگرتووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە