ژنێکی سەقزی لە پێش چاوی منداڵەکە بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

هەنگاو: ژنیکی لاوی خەڵکی سەقز لە پێش چاوی منداڵە تەمەن ٥ ساڵەکەی بە دەستی مێردەکەی کوژرا.

٣٠ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: ژنیکی لاوی خەڵکی سەقز لە پێش چاوی منداڵە تەمەن ٥ ساڵەکەی بە دەستی مێردەکەی کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەر ٢٧١٩(٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی دانیشتووی گەڕەکی ١١ی گوڵانی سەقز بە ناوی “نەسیبە ڕەمەزانی” لەلایەن هاوژینەکەی و لە پێش چاوی منداڵە تەمەن ٥ ساڵەی کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێردی نەسیبە بە ناوی زاهید فەیزی، کوڕی عەلی، نەسیبەی داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئەنجامی ئەو لێدان و کوتانە ناوبراو گیانی لە دەست داوە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە زاهید وای نواندووە کە نەسیبە خۆی کوشتووە.

زاهید فەیزی لەلایەن هێزە ئینتزامیەکان دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، خۆشکێکی زاهید بە ناوی شنۆ فەیزی، چەند ساڵ پێش لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ڕێگەی خۆسوتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هینابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە