ژنێکی لاو لە بۆکان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

٢٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٥:٥٥

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خەرمانان ٢٧١٩ (١١ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”بەیانە مام کەریمی“ بە هۆی سووتانەوە لەنخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

بەیانە مام کەریمی کە دایکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵانیشە، دوو ڕۆژ پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای سڵی ٢٠١٩ وە لانیکەم ٩٥ ژن لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە