ژنێکی لاو لە بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی خـێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٤٣

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی خـێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٠٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو ژنە لاوە کە دایکی دوو منداڵیش بووە ”نەرمین سەمەدی“ کچی عوسمان ڕاگەیەندراوە.

نەرمی لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لەکاتی گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە