ژنێکی لاو لە سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا +ئامار

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٣٣

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ١٨ دسامبری ٢٠١٨)، ژنێکی لاو کە تا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە، لە  شاری سنە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لا ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەو ژنە تەمەن ٢٤ساڵانە لە نهۆمی شەشی یەکێک لە بیناکانی مەسکەنی مێهر، خۆی فرێ داوەتە خوارەوە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناودندی ئاماری مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ تا ئێستا لانیکەم ٦ ژن لە شاری سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە