ژنێکی لاو لە سەقز و پیاوێکی بە ساڵاچوو لە سەوڵاوا خۆیان کوشت

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆاژانی ڕابردوودا ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز و پیاوێکی بە ساڵاچوونی خەڵکی سەوڵاوا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٠٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆاژانی ڕابردوودا ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز و پیاوێکی بە ساڵاچوونی خەڵکی سەوڵاوا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئارینا موسەوی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارینا لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی هەبووە و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری شۆیشەی سەوڵاوا، پیاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵ بە ناوی ” ڕەحمان ئەمیری“ بە هۆکارێکی نادیاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە