ژنێکی لاو لە شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:٢٣

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ساعت ٩ی شەوی شەممە (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ”تروسکە ڕەسووڵیان“ کچی ئیسماءیل  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە تەمەن ٣٢ ساڵە دایکی منداڵێک بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆت هێناوە.

تەرمی تروسکە ڕەسووڵیان ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری شنۆ ڕاگیراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە