ژنێکی لاو لە بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی خێزانی و خەمۆکییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٧ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٣٢

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی خێزانی و خەمۆکییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”فەرزانە شەکرە کانی سۆهراب“ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزانە ماوەیەک پێش ئێستا لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و بە هۆی خەمۆکی خۆی کوشتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ٣ کەس لە بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە