ژنێکی لاوی خەڵکی سنە خۆی کوشت

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٠٩:١٧

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٠ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٣٠ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی سنە لە ماڵی دایکی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە، ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٢٥ ساڵەی ئەسرین پیرایش ڕاگەیاندووە کە دایکی منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵیش بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەسرین بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لە گەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە