ژنێکی مامۆستای قوتابخانە خۆی کوشت

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی مامۆستای قوتابخانە لە شاری سنە و پیاوێک لە شاری بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢١:٥٧

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی مامۆستای قوتابخانە لە شاری سنە و پیاوێک لە شاری بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی لە گەڕەکی بێعسەتی شاری سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٣٧ ساڵەی ”نەسرین حوسێن پەناهی“ ڕاگەیاندووە کە مامۆستای قوتابخانە بووە.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو مامۆستایە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”سەید بەهائەدین قوڕەیشی ئازەر“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە