ژنێکی مامۆستای قوتابخانە لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ژنێکی مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری جوانرۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کراوە.

٣ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٣:٠٦

 

هەنگاو: ژنێکی مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری جوانرۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوشەممە (١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٤ی فێوریەی ٢٠١٩)، ژنێکی مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی جوانڕۆ بە ناوی ”سمەیە وەیسمرادی“  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

مامۆستایەکی خەڵکی جوانڕۆ  کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە خاتوو وەیسمرادی لەکاتی وانە وتنەوە لە قوتابخانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سمەیە وەیسمرادی تەمەن ٢٤ ساڵ و مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی ”حەزرەتی سمەیە“ی شاری جوانڕۆ بووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە سمەیە وەیسمرادی بە هۆی بەشداری کردن لە مانگرتنی مامۆستایان دەستبەسەر و دواجار رۆژی چوارشەممە (١ی ڕەشەممە / ٢٠ی فیوریە) پاش دوو حەفتە و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە