ژنێکی مەریوانی بە تۆمەتی سیاسی حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان کە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگایی دادوەر

١٤ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٥٩

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان کە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگایی دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگای شۆرشی سنە، حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەر “ئێران ڕاهپەیکەر” خەڵکی مەریوان سەپاندووە.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانەوەی ئازادی کوردستان (پژاک) بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیزنی ئامادەبوونی پارێزەی ئێران لە دانیشتنیی دادگا نەدراوە.

ئێران ڕاه پەیکەر تەمەن ٣٣ ساڵ و کچی محەمەد غەریب، ڕۆژی سێشممە ٢٤ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ (١٣ی مەی ٢٠١٩) لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان گەڕابوویەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو ژنە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێستا ٧ ژنی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لە بەندیخانەکانی ئێران بەندکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە