ژنێکی پاوەیی لە ژێر گوشاری بنەماڵەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: ژنێکی لاو لە شاری پاوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٩:٣٣

 

هەنگاو: ژنێکی لاو لە شاری پاوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٤ی ژوئەنی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە، بە ناوی “شیوا خوسرەوی” لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیوا لە گەڵ هاوژینەکەی دەیانویست جیاببنەوە بڕیار بووە سەرەتای ئەم حەفتەیە، بە شێوەی رەسمی کاری جیابوونەوەیان کۆتایی پێ بێت.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند شیوا بە هۆی زەخت و گوشاری بنەماڵەکەی لەپەیوەندی لە گەڵ  دژایەتی جیابوونەوەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شیوا خوسرەوی دایکی منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ و کۆرپەیەکی چەند مانگان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە