ژنێکی پیرانشاری بە هۆی هەژارییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی پیرانشار کە هاوژینەکەشی پێشتر بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقیکی لە دەست دابوو، ئاگری لە ەجستەی خۆی بەردا.

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٤١

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی پیرانشار کە هاوژینەکەشی پێشتر بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقیکی لە دەست دابوو، ئاگری لە ەجستەی خۆی بەردا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٥ی مەی ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”پرشنگ ساڵحی“ بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە و زۆر بوونی ڕێژەی سووتان بە هۆی خۆسووتاندنەوە، لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لە دەست دا.

پرشنگ ساڵحی تەمەن ٤٠ ساڵ ئەفتەی ڕابردوو بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

هاوژینی پرشنگ بەناوی ”ئەبووبەکر ئارمکان“ ٧ ساڵ پێش بە هۆی تەقینەوەی منیەوە لاقێکی خۆی لە دەست دابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە