ژنێکی ڕوانسەری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری ڕوانسەر لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٦ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٥٢

 

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری ڕوانسەر لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی سێ شەممە (٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨) ژنێکی گەنجی خەڵی شاری ڕوانسەر بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری روانسەر ناسنامەی ئەم ژنە کوردەی “سیما مورادی” تەمەن ٣٢ ساڵ ڕاگەیاندووە.

ئەم ژنە گەنجە خێزاندار و دایکی دوو منداڵ بووە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی بۆکان، ئورمیە و ڕوانسەر ٣ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە