ژنێکی کرماشانی بە دەستی کوڕەکەی خنکێندرا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی کرماشان بە دەستی کورەکەی کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانە، کوژرا.

٢٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٤:١٩

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی کرماشان بە دەستی کورەکەی کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانە، کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەرمی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵان لە شارەکی نۆکانی کرماشان لە نێو تەلیسێکدا دۆزرایەوە.

محەمەدرەزا ئامووی، جێگری فەرماندهی ئینتزامی پارێزگای کرماشان لەمبارە بە هەواڵدەری فارسی ڕاگەیاندووە کە ئەو ژنە نزیکەی ٥٠ ساڵانە و بە دەستی کورە ٢٠ ساڵانەکەی کوژراوە.

بکووژ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و ڕایگەیاندووە کە دایکی خنکاندووە.

ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکاندا وتوویە کە توشبووی مادە هۆشبەرەکانە و لەسەر ئەو بابەتە زۆر جار لەگەڵ دایکی کێشەی بووە و لە ئاکامدا دایکی خنکاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە