ژنێکی کورد لەسێدارە درا + ئامار و وێنە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٩:٤٧

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، حوکمی سیدارەی ژنێکی کورد بە ناوی ”شەرارە ئەلیاسی“ تەمەن ٢٧ ساڵ  لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جبەجێ کرا.

شەرارە ئەلیاسی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک  بەناوی ”کاوە غوڵاموەیسی“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨وە تا ئیستا حوکمی سێدارەی سێ ژنی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە