ژینگەپارێزکی دیکە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد چالاکێکی ژینگەپارێزیان لە مەریوان دەستبەسەر کرد.

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٣:٠٥

 

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد چالاکێکی ژینگەپارێزیان لە مەریوان دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٠ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی سیروان کەریم زاده دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکە کوردەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی و شوێنی ڕاگیرانی نەزانراوە.

ڕۆژی شەممەش لانیکەم دوو چالاکی دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی دانا سەمەدی و کاروان مینوویی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە