کارشکێنی بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە و تووشبوونی دادوەری چاوەدێری بەندیخانە بە پەتای کۆرۆنا

هەنگاو: دادوەری چاوەدێری بەندیخانەی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و هەموو کاروباری ئیداری بەندکراوان پەکی کەوتووە.

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٢٩


هەنگاو: دادوەری چاوەدێری بەندیخانەی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و هەموو کاروباری ئیداری بەندکراوان پەکی کەوتووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماوەی ٦ ڕۆژە کە تورەج موختاری، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سایین قەڵا کە وەکوو دادوەری چاوەدێر لە بەندیخانەی ئورمیە کار دەکات، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.


دوای تووشبوونی ئەو دادوەرە بە پەتای کرۆنا، هەموو فەرمانەکانی دەزگای دادوەریی وەکوو پیدانی مافی مرەخەسی، گواستنەوە، کۆتایی حوکم، ئازادی بە مەرج و… ڕاگیراوە.
یەکێک لە فەرمانبەرەکانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە خۆی شایەتی ئەو ڕووداوانەیە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەیکە ئەمیر سوهرابی بەرپرسی بەندیانە و پەیمان خانزاد جێگرەکەی دوایان لە دادوەری جاوەدێر کردووە کە بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە کاروباری بەندیخانە کەسێک لە شوێنی خۆی بناسێنێت، بەڵام ناوبراو ئەو داوایەی ڕەد کردووەتەوە.


ئەو فەرمانبەرە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، دۆخی بەندیخانەی ئورمیە هێندە شپرزە کە تەنانەت بەرپرسانی بەندیخانە هەوڵ دەدەن ئەو دۆخە نالەبارە لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری و ڕێکخراوی بەندیخانەکانی وڵات بشارنەوە.


بە وتەی یەکێک لە بەندکراوەکان، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە ڕۆژانە بە چاوی خۆیان دەیبینن کە مافی بەندکراوان پێشێل دەبێت و بەوحاڵەش دەیانهەوێ ئەو دۆخە لە “وەکیل پوور” چاودێری تایبەتی دەزگای دادوەریی ئێران کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی بەندیخانەی ئورمیە بکات، بشارنەوە.


سەرچاوەیەکی هەنگاو لەدرێژەدا ئاماژەی دا کە، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بەردەوام، ئیزنیان نەداوە کە چاوەێرەکانی دەزگای دادوەری سەردانی بەندی بەندکراوانی سیاسی بکەن.

 

هەروەها چاودێرەکان هیچکات سەردانی بەندی پاک، و بەندەکانی ١٤ و ١٥یان نەکردووە کە بەهۆی ڕاگیرانی ژمارەیەکی زۆر لەو بەندانە کەمترین خزمەتگوزاریی تەندروستییان پێشکەش دەکرێت.


دەوترێت کە چاوەێرانی دەزگای دادوەری تەنیا سەردانی چەندین بەندی بەندیخانەی ئورمیە بەتایبەت بەندی “مشاورە” دەکەن هەتا ڕووخسارێکی جوان لە بەندیخانەکە پێشان بدەن لە حاڵێکدا لە زۆربەی بەندەکانی بەندیخانە مافی بەندکراوان پێشێل دەکرێت و تەنانەت مافی تانەدانیشان نیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە