کارمەندێکی شارەوانیی ڕوانسەر لە شوێنێکی گشتی خۆی هەڵواسی

کارمەندێکی شارەوانیی ڕوانسەر لە شوێنێکی گشتی خۆی هەڵواسی

14:55 - 23 July 2019

 

هەنگاو: کارمەندێکی خانەنشین کراوی شارەوانیی ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان خۆی هەڵواسی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبیانی ڕۆژی سێشەممە (١ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کارمەندێکی خانەنشین کراوی شارەوانی ڕوانسەر بە ناوی ”حوسێن ئەحمەدی“ بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە لە سەر سەراوی ڕوانسەر کە لەنێوەڕاستی ئەو شارە هەڵکەوتووە، خۆی هەڵواسیوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن ئەحمەدی تەمەنی ٥٣ ساڵ  و خەڵکی گوندی ساقاوا بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ وە لانیکەم ٣٩ پیاوی کورد تەنیا بە هۆی هەژاری و بێکاری خۆیان کوشتووە.