کازم تابناک هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی کازم تابناک ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیت

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢٣:٤٣


هەنگاو: هەینی ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی کازم تابناک ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کازم تابناک و نەیانتوانیوە دەستبەسەری بکەن، ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگیان کردووە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هەر لەوێ دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی کازم تابناک و ئەو  تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە