کاسبکارێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی چەکدارانی ئێران کوژرا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆڤێرەکەیان کوشت.

١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٠:١٣

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆڤێرەکەیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلێلی کاسبکارێکی کوردیان کە باری ”مێوژ“ی پێ بووە داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

هەواڵنیری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا، شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ”نامدار ساڵح زادە“ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە