کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئیران کوژرا.

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئیران کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە(٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٩)هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جاددەی بیجاڕ بۆ زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز کردووە و لە ئەنجامدا شۆڤێرەکەی گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو کاسبکارە لاوەی “ئەفشین لوتفی”کوڕی خەلیل ڕاگەیاندووە.

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاغ تەقەیان لەو کاسبکارە کردووە و کوشتوویانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە