کاسبکارێکی سەقزی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و باری تەندروستی ناجێگیرە.

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢١:١٣

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتیی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٥ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی “بسام” سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە کاسبکارێک بە ناوی :قوباد ناوخاسی” خەڵکی گوندی “ماسیەری خواروو” بە سەختی بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە کە قوباد ناوخاسی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە