کاسبکارێکی پیرانشاری بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی پێکراوە.

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:٢٦

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی پێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٩ی مارسی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای دواوی پیرانشار بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ڕایگەیاند لە ئاکامی ئەو دەستدڕێژەی هێزە چەکدارەکاندا، شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ”مەولوود بی شیری“ خەڵکی گوندی ”کولیج“ بە سەختی پێکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەولوود بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە