کاسبکارێکی پیرانشاری دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کاسبکارێکی لاوی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای ئەم حەفتەیە بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی .

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: کاسبکارێکی لاوی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای ئەم حەفتەیە بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی پیرانشار بریندار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)، یوونس ئاڵتوون، کاسبکاری لاوی خەڵکی پیرانشار پاش چوار ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە، گیانی لە دەست داوە.

یوونس ئاڵتوون تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “نمنجە،  ڕۆژی یەکشەممە (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) لە گوندی زێویە و ماشکان  لە لایەن چەکدارانی ئێرانەوە دربوویە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار کرابوو.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سوهراب خزری” لە بەرزاییەکانی ئەو شارە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە