کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت کوژرا

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ لە جادەکانی پارێزگای لوڕستان کەوتە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی ئێران و گیانی لە دەست دا.

٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢٢:٥٨


هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ لە جادەکانی پارێزگای لوڕستان کەوتە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی ئێران و گیانی لە دەست دا.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠( ٢٨ی مای ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئینتزامیی پارێزگای لوڕستان لە جادەی شاری " برووجێرد" ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقزیان بە ناوی " هادی گوڵابی" تەمەن ٤١ ساڵەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و ناوبراو بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.


شایانی باسە هادی گوڵابی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە