کاسبکارێکی کورد دوای بریندار کرانی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە حەوتووی ڕابردوو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٥:٤٠

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە حەوتووی ڕابردوو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٣ی مەی ٢٠٢١)، سوحبەت سەمەدی نەسەب، کاسبکاری خەڵکی داڵاهۆ کە حەوتووی ڕابردوو بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە چەکدارەکانتەقەی لێکرابوو و بە سەختی بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لە دەست دا.

سوحبەت سەمەدی نەسەب ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ (٢٦ی ئاوریل) بە گومانی هەڵکگرتنی کەلووپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە لە نزیک شاری داڵاهۆ تەقەی لێکرابوو و بریندار کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان ئیزنیان نەدابوو کە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە نەخۆشخانە چاویان پێ بکەوێت و هەنگاویش لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا باسی لەوە کردبوو کە باری تەندروستی ئەو کاسبکارە کوردە ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە