کامبیز ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: کامبیز ئەسەدی هونەرمەندی خەڵکی کامیاران کە نزیک بە مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٨:٠٢

 

هەنگاو: کامبیز ئەسەدی هونەرمەندی خەڵکی کامیاران کە نزیک بە مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کامبیز ئەسەدی، هونەرمەندی کورد کە هاوکات بەرپرسی فێرگەی مۆسیقای “دەنگی چیا”یە،. بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

کامبیز ئەسەدی ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٧ی ژانویەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە