کامران ساختمانگەر حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٦:٣٣

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ئەو حوکمە، کامران ساختمانگەر بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زۆرترین حوکم واتە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

کامران ساختمانگەر ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەرمانانی ٩٨ (٥ی سێپتامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نزیک شاری سەقز دەستبەسەر و پاش ٣ مانگ بەندکران ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز (٢٧ی نۆڤەمبر) بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە