کامران عەبدی پوور لە سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە هەڵوەشایەوە و لە سێدارە ڕزگاری بوو.

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٨:٥٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز  دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە هەڵوەشایەوە و لە سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیار بوو کە ڕۆژی شەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”کامران (ڕەزا) عەبدی پوور“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز جێبەجێ بکرێت.

 دوای ئەوە خەڵک و چالاکانی مەدەنی لە مزگەوتی قەوەخی سەقز کۆبوونەوە و شەویش چوبوونە بەر ماڵی کوژراوەکە، سەرئەنجام بنەماڵەکەی کوژراوە کە پاش ١٥ ساڵ لە کامران خۆش بوون و حوکمی سێدارەکەی ڕاگیرا.

کامران عەبدی پوور ١٥ ساڵ پێش لە تێکهەڵچوونێکدا کەسێکی دیکەی خەڵکی سەقزی بە ناوی ”محەمەد عەلیزادە“ کوشتبوو و دوای دەستبەسەر کران لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

فاتمە عەلی پەنا، دایکی کامران  ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای لە چالاکانی مەدەنی و دانیشتوانی سەقز کردووە کە بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە هاوکارییان بکەن. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویش پشتگیری ئەو داوایە کردبوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە