کامێران/ هاووڵاتییەک بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی حەیدەر قوربانی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لە کامێران، هاووڵاتییەک بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربان

٦ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٠:٠٢

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لە کامێران، هاووڵاتییەک بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٧ی دێسامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “لۆن” سەر بە شاری کامێران بە ناوی کیانووش ڕەحمانی دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش ڕەحمانی بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربانی لەلاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو دانێشتووی تارانە و چەند ڕۆژ پێش بە مەبەستی سەردان گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ڕۆژی ڕابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کیانوش ڕەحمانی و نەیانتوانیوە کە دەستبەسەری بکەن، بەوحاڵەش ماڵەکەیان پشکنیوە و بێ ڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە