کرماشان؛ بە پاساوی نامووس کەسێک خوشکەکەی خۆی و سێ پیاوی دیکەی کوشت

ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە پاساوی نامووس لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژراو و بکوژەکە دواتر سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەو کوڕەی کە لەگ

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٠:٣٩

 

هەنگاو: یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە پاساوی نامووس لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژراو و بکوژەکە دواتر سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەو کوڕەی کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە و کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «قومشە» سەر بە شاری کرماشان بە ناوی زارا عەزیزی قومشە لەلایەن براکەیەوە بە ناوی ئیسماعیل عەزیزی قومشە بە شێوەیەکی هۆڤانە ئاگر لە جەستەی بەردا و لە ئاکامدا بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم کچە بە پاساوی پاراستنی نامووس و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.

ئیسماعیل عەزیزی قومشە دوایکوشتنی خوشکەکەی هەر یەک لە سەجاد عەزیزی قومشە کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە جەعفەری عەزیزی قومشە باوکی سەجاد و هەروەها خزمێکی دیکەیانی بە ناوی ئەمیر عەزیزی قومشە بە چەک کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە بکوژەکە دوای کوشتنی ئەو ٤ کەسە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئەو پێنج کەسە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ لە گۆڕستانی باخی فیردەوسی کرماشان بەڕێوە دەچێت.

هەنگاو وێنەی کوژراوەکانی دەست کەوتووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئازار هێنەرە بڵاویان ناکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە