کرماشان .. لاوێک دوای کوشتنی دایکی و زڕبراکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی کرماشان، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە، دوو ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٣ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٢:٣٢

 

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی کرماشان، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە، دوو ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە(١٣ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٤ی دێسامبری ٢٠١٨) لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی “عەلی محەمەد.ب” لە گەڕەکی ئیلاهیەی کرماشان دایکی تەمەن ٤٣ ساڵی خۆی بە ناوی “نەرگس.س” و زڕبرای بەناوی”ئاریەن.س” تەمەن ١٩ ساڵانی بە زەربی چەک کووشت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی محەممەد دوای کووشتنی دایکی و زڕبراکەی، هەر لەو شوێنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دانیشتوانی ئەو گەڕەکە هۆکاری ئەو تێکهەڵچوونەیان کێشەی خێزانی ڕاگەیانووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە