کرماشان.. پیاوێک شەش ئەندامی بنەمالەی خەزووری دایەبەر دەستڕیژی گوللە

هەنگاو: هاوولاتییەکی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانیەوە مالی خەزووری دایە بەر دەستڕیژی گوللە و لەئاکامدا ٢ کەسی کوشت و ٤ ک.

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٢:٢٠

 

هەنگاو: هاوولاتییەکی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانیەوە مالی خەزووری دایە بەر دەستڕیژی گوللە و لەئاکامدا ٢ کەسی کوشت و ٤ کەسی دیکەشی بریندار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکانی کرماسان، شەوی ڕابردوو (٢٤ی بانەمەڕ / ١٤ی مەی)، کەسێک بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەل براکەی چووەتە بەر ماڵی خەزووری و داویانیەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

لەو ڕووداوەدا پیاویکی دراوسێی ماڵی خەزووری بکوژ و هەروەها خەسوی بکوژەکە کە ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵ بووە کوژراون و ٤ ئەندامی دیکەی ماڵی خەزوریشی بریندار بوون کە بە مەبستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراون.

محەممەد ڕەزا ئاموییی جێگری کۆمەڵایەتی پارێزگای کرماشان لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە بکوژەکان هەڵهاتوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەامە.

بە وتەی ناوبراو لە شوێنی ڕووداوەکە ٨ پووکەی کڵاشینکۆف  دۆزراوەتەوە و دوو ئۆتۆمبێل کە هی بکوژەکان بوون دەستی بەسەردا گیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە