کرماشان/ بەندکراوێکی سیاسی دوا پێنج ساڵ مافی مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دوای پێنج ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە مافی مرەخەسی پێدرا.

٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢٢:٠٧


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دوای پێنج ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە مافی مرەخەسی پێدرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٣ی مەی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”نەبیوڵڵا محەمەدی“ کوڕی ئەعزەم دوای پێنج ساڵ مافی مرەخەسی پێدراوە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە هاتووەتە دەرەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەبیوڵڵا محەمەدی مانگی جۆزەردانی ٢٧١٥ (مەی ٢٠١٥) لەلایەن هێزەکانی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی چوارەمی دادگای شؤڕشی کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی ئەو بەندکراوە سیاسییە دواتر لەلایەن لقی ٩ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان وەلک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە