کرماشان/ تێکهەڵچوون لە شاییەک، ٢٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەنگاو: بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای کرماشان، شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کرماشان لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵە کەسێک دەستڕێژی بەناو .

١٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ٠٩:٤٥

 

هەنگاو: بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای کرماشان، شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کرماشان لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵە کەسێک دەستڕێژی بەناو خەڵکدا کردووە و چوار کەس کوژراون و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ماڵپەڕە خۆجێیەکان، "ئەو ڕووداوە شەوی ڕابردوو (١٤ی سەرماوەز / ٥ی دێسامبر) لە شاییەک لە گەڕەکی "چەمەن"ی شاری کرماشان ڕووی داوە و یەکێک لە میوانەکان کە پێشینەی شەڕەنگێزی، لەگەڵ کەسێکی دیکە بووەتە دەمەقاڵەی و بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی لە میوانەکان کردووە و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون".

 مەنووچھر ئەمانوڵاھی، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان بە ئیسنای ڕاگەیاندووە کە کوژراوەکان سێ کەسیان پیاون و یەکیان ژنە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراون.

پاش گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیس سێ کەس لەو پەیوەندییەدا دەستگیر کراون، بەڵام بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە