کرماشان/ خۆکوشتنی منداڵیکی ١١ ساڵە و خۆسووتاندنی کەمئەندامێک

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و کەم ئەندامێکی شەڕی ئێران و عێراقش لە پێش ب

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٠:٢٧


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و کەم ئەندامێکی شەڕی ئێران و عێراقش لە پێش بینای بونیادی شەهیدی کرماشان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی "جەهانگیر ئازادی میان کوهی" لە پێش بینای بونیادی شەهیدی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە. ئەو هاووڵاتییە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە، بەڵام باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


هادی عەسکەری، لێپرسراوی گشتی بونیادی شەهیدی پارێزگای کرماشان هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو کەم ئەندامە (١٥٪)ی کێشەی خێزانی ڕاگەیاندووە. بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە بە هۆی دواکەوتنی پێدانی وام لەلایەن ئەو بونیادەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

لەلایەکی دیکەوە و حەفتەی ڕابردوو، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ناوی ”ئارمین“ بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابوورییەوە لەرێگای خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


ماڵپەڕە ناوچەییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئیدارەی بێهزیستی کرماشان حازر نەبووە کە ئەو منداڵە ١١ ساڵانە کە هەتیمیش بووە وەربگرێت و دوای ئەوەی گەڕاندوویانەتەوە بۆ لای داپیری، لەوی خۆی کوشتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە