کرماشان/ مێرمنداڵێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار کرا

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی ڕوانسەر و دانێشتووی شاری کرماشان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بریندار کرا.

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١١:٥٩


هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی ڕوانسەر و دانێشتووی شاری کرماشان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بریندار کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە پێنجی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە چوارڕێیانی ڕەشیدی شار کرماشان تەقەیان لە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی ”پارسا وەیسی“ خەڵکی ڕوانسەر و دانیشتووی کرماشان کردووە و شانی چەپی بریندار بووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا وەیسی لە کاتێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید بووە تەقەی لێ کراوە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوللەکە لە جەستەی دەرهێنیراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.


یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی وەیسی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی کوشتن تەقەیان کردووە و گوللەکە لە نزیکی دڵی دراوە.


ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە، بنەماڵەی وەیسی و یەک لەوان خودی پارسا وەیسی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە هۆی چالاکییەکانی خاڵی پارسا لە ناو یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران چەندین جار بانگ و هەڕەشەیان لێکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە