کرماشان/ ژنێکی١٨ ساڵە لە ژێر ناوی نامووس کوژرا

هەنگاو: ژنێکی دووگیانی خەڵکی کرماشان بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆی کوژرا و هیچ یەک لە بکوژەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراون.

٣١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٨:٢٠


هەنگاو: ژنێکی دووگیانی خەڵکی کرماشان بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆی کوژرا و هیچ یەک لە بکوژەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، ژنێکی ١٨ سالە بە ناوی ”سمەیە فەتحی“ بە دەستی برکانی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە کرماشان کوژراوە.


سمەیە فەتحی خەڵکی گوندی قەڵای زەنجیری داڵاهۆ و دانیشتووی گەڕەکی دەرەدریژی کرماشان بووە و هەر لەوێش لەلایەن بکوژەکانەوە ناچار بە خواردنی حەب کراوە و گیانی لە دەست داوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سمەیە خێزاندار و دووگیان بووە و لەژێر ناوی نامووس و پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکە کوژراوە.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، بنەماڵەی سمیە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشییان بۆ نەگرتووە و هیچ یەک لە بکوژەکانیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە