کرێکارێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەرپێل زەهاو لە کاتی کار کردن و بە هۆی دارمانی بینایەکی نیوە کارە، گیانی لەدەست دا.

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەرپێل زەهاو لە کاتی کار کردن و بە هۆی دارمانی بینایەکی نیوە کارە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٨ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ١٠ی ئۆکتۆبر ٢٠١٨) کرێکاری خەڵکی سرپێڵی زەهاو لە کاتی کار لە ئاوایی ”پل ماهیت“.بە هۆی داڕمانی بینایەکی نیوە کار، گیانی لەدەست دا.

ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٣٥ ساڵانە، تا ئێستا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

میدیا حکومەتییەکان هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو کرێکارە کوردەیان ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنی ئەمنی ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە