کریکارێکی شارەوانی بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی پاککەرەوەی شارەوانیی بۆکان لەکاتی ئیش کردن بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دا.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ١١:١٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی پاککەرەوەی شارەوانیی بۆکان لەکاتی ئیش کردن بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠)، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەند لە گەڕەکی زیبا شاری بۆکان لە یەکێک لە کرێکارانی شارەوانی داوە و ئەو شوێنەی بەجێ هێشتووە.

هەواڵنیری هەنگاو ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٥٥ ساڵەی ”محەمەد کەریمی“ ڕاگەیاندووە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا سێ کرێکاری پاککەرەوەی شارەوانیی بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە