کرێکارانی پترۆشیمی بێستوونی کرماشان مانیان لەخواردن گرت

هەنگاو: کرێکارانی گرێبەستیی پێترۆشیمی بێستوون بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن مانیان لە خواردن گرتووە و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیانن.

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:٣١

 

هەنگاو: کرێکارانی گرێبەستیی پێترۆشیمی بێستوون بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن مانیان لە خواردن گرتووە و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیانن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو کریکارانە کە بە شێوەی گرێبەست ئیش دەکەن خوازییاری زیادکردنی حەقدەستەکانیان و لە نێوەڕاستی حەفتەی ڕابردووە مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەوان هەروەها خوازیاری ئەوە بوون کە کۆمپانیای پێترۆشیمی بێستوون بە شێوەی فەرمی کاریان لەگەلدا بکات و ئیتر وەکوو کرێکاری گرێبەستی ئیش نەکەن.

کۆمپانیای پێترۆشیم بێستوون لە ٨ کیلۆمەتری جادەی کرماشان بۆ بێستوون هەڵکەوتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە