٣٢٠ کرێکاری کانگای زێری ئاقدەرەی تیکاب لەسەر کار دەرکران

هەنگاو: سەدان کرێکاری کانگایی زێڕی (ئاقدەرە) لە شاری تیکاپ سەربە پارێزگای ئورمیە، لە کار دەرکران.

١٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٣:١٠

 

هەنگاو: سەدان کرێکاری کانگایی زێڕی (ئاقدەرە) لە شاری تیکاپ سەربە پارێزگای ئورمیە، لە کار دەرکران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا. گرێبەستی ٣٢٠ کرێکاری وەرزیی کانگای زێڕی ئاقدەرە لە تیکاب لەلایەن بەرپرسانەو درێژ نەکراوەتەوە و لەسەر کار دەرکراون.

هەواڵدەریی ئیلنا ڕایگەیاندووە هەرکام لەم کرێکارانە زیاتر لە یەک تا ١٠ ساڵ پێشینەی کاریان هەیە و ئەو کانزایە سەرجەم ٥٣٠ کەس کرێکاری هەیە.

کرێکارەکان ڕایانگەیاندووە هەموو ساڵێک بە بیانووی جۆرواجۆر لە وەرزی زستان بەشێک لە کرێکارەکان دەردەکرێن.

ساڵی ڕابردووش ٢٠٣ کرێکاری ئەو کانگایە لەسەر کار دەرکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە