١٣ کرێکاری کۆمپانیانی ئارتیلا ئورتوپێدی سنە دەرکران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆپانیای ئاتیلا ئورتۆپێدی سنە ژمارەیەک لە کرێکارانی خۆی لە سەر کار دەرکردوە.

٥ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٢٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆپانیای ئاتیلا ئورتۆپێدی سنە ژمارەیەک لە کرێکارانی خۆی لە سەر کار دەرکردوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمپانیای ئاتیلا ئورتۆپێد کە کەل و پەلی پزیشکی بەرهەم دەهێنێت، ١٣ کرێکاری خۆی لە کار دەرکردووە.

ئەو کۆپمانیایە لە شارەکی پیشەیی ژمارە ٣ی سنە هەڵکەوتوووە و لە ماوەی ساڵی ڕابردوو کرێکارانی خۆی لە ١٠٠ کەسەوە بۆ ٥٠ کەس کەم کردووەتەوە.

بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە بە کرێکارانیان ڕاگەیاندووە بە هۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان پێویستیان بە کرێکار نەماوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە