کرێکاریک لە کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی شاری بێستوون سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٥ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٠:٠٩

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی شاری بێستوون سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی دەنگ و ڕەنگی پارێزگای کرماشان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی بێستوو بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو لاوە تەمەن ٣٢ ساڵە ڕانەگەیندراوە، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکە بە هۆی نەبوونی کەلووپەلی ئیمەنی گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە