کرێکارێک لە ئورمیە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: سێ کرێکاری بیناسازی لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری ئورمیە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بوونە قوربانی.

٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٨:٠٦

 

هەنگاو: سێ کرێکاری بیناسازی لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری ئورمیە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٦ی مەی ٢٠١٩)، سێ کرێکاری بیناسازی لە گوندی ئیمام زادەی ئورمیە لە کاتی کار کردن لە بەرزایی بەربوونەوە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

دوو کرێکاری دیکە کە بە سەختی بریندار بوون، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە و ئێستا لە ژیر چاوەدێریی پزیشکیدان.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە