کرێکارێکی بۆکانی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:١٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”ئومید سەید شەکەری“ لە کاتی سێو ڕنین لە گوندی ”کارێزەی مەحموودئاوا“ی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

ئومید تەمەن ٢٥ ساڵ و بە هۆی بەربوونەوە لە دار لەکاتی سێو ڕنینەوە گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژی چوارشەممە (٤ی رەزبەر ٢٧١٨/ ٢٦ی سپتامبر ٢٠١٨) کرێکارێکی  دیکەی خەڵکی ئاوایی بیاشۆش سەر بە شاری جوانرۆی پارێزگای کرماشان بە ناوی “بێهرووز ئەحمەدی”  لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە